یەکێتى ئەوروپا تورکیا دەکاتە زبڵخانە

مەلەفی تایبەت

27/09/2020‌ 2653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "غازیتا رو" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى ئەوەى تورکیا تواناى ئەوەى نییە؛ ئەو زبڵەى لەیەکێتى ئەوروپاوە پێى دەگات چارەسەرى بکات. 

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە: تورکیا بۆ سەرچاوەى پاشماوەى ئەوروپیەکان زۆر گرنکە، ساڵى رابردوو ١١.٤ ملیۆن تۆن پاشماوەى لەیەکێتى ئەوروپاوە بۆ هاتوە، ئەو رێژەیەش سێ جار لەساڵى ٢٠٠٤ زیاترە.

لەگەڵ ئەوەى کۆبونەوەى ئەو پاشماوانە کێشەى ژینگەیى بۆ تورکیا دروستدەکات، کەچى پەیڕەوکردنى ئەمجۆرە سیاسەتە تائێستاش بەپله‌ى یەک سودى ئابورى هەیە بۆ سەرکردایەتى ئەو وڵاتە.

ساڵى رابردوو، تورکیا نزیکەى ٦٠٠ هەزار تۆن پاشماوەى پلاستیکى هێناوە، ئەوەش داهاتێکى گرنگە بۆ دروستکردنى پلاستێک لەو وڵاتەدا، بەگوێرەى قسەى ئەندازیارى چارەسەرکردنى پاشماوەکان لەدامەزراوەى پلاستیکى (تۆسۆن حبیب): تورکیا بەڕێژەى ٨٥% پشت بەهێنانى پلاستیکى خاو دەبەستێت.

پیشەسازى تورکیا دەیەوێ پاشماوەکان بێنە وڵاتەکەوە، لەگەڵ ئەوەدا، گومان هەیە لەوەى تورکیا تواناى چارەسەرکردنى ئەو زبڵانەى نییە کە وەرىدەگرێت.

لەمانگى یۆنیۆدا، بى بى سى لێکۆڵینەوەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامداوە، لەئەنجامدا چەندین تۆن پاشماوەى پلاستیکى بەریتانى دۆزیەوەتەوە کە لەملاولاى رێگاى هەرێمى ئەدەنەى باشورى رۆژئاواى ئەو وڵاتە فڕێدراون.

ئاژانسى ژینگەى بەریتانى هەناردەى زیاترى پاشماوەى لەم چەند مانگەى دوایەدا بۆ تورکیا تۆمارکردوە.

دیارە تورکیاو چین لەوڵاتانەن زۆرترین پاشماوەى ئەوروپیەکانیان پێدەگات، بەڵام گرنگی پێدانى تورکیا لەلایەن ئەوروپاوە بۆ بڕیارێکى دووساڵ لەمەوبەرى چین دەگەڕێتەوە کە زۆربەى پاشماوەکانى بۆ ئەو وڵاتە قەدەغەکردوەو بۆتە مایەى دروستکردنى پشێوى لەبازرگانى جیهانى پاشماوەکاندا. 

پەکین بەتەواوى ٢٤ جۆر لەپاشماوەى قورسى قەدەغەکردوە، لەنێویاندا پاشماوەى پلاستیکى‌و چنراوەکان‌و هەندێ شتى تر دەگرێتەوە. 

حیلمى رەسوڵ ڕەزا
سه‌رچاوه‌: RT.Arabic

بەپەلە