شارپرێس:
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ئەگەری هەیە %10ى دانیشتوانی جیهان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبن، بەوەش زۆرینەی دانیشتوانی زەوی ئەگەری توشبون بەڤایرۆسەکەیان لەسەردەبێت.
مایک ڕایان گەورە پسپۆڕی فریاگوزاری ڕێکخراوەکە باسی لەوەکردوە، مۆڵگەی نوێی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لەباشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بەرەو زیادبونەو ژمارەی توشبوانو گیانلەدەستدان لەناوچەکانی ئەوروپاو ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیش ڕوو لەهەڵکشانە.
رایان ئهوهشى ڕونكردهوه، "باشترین مەزەندەکانی ئێستامان ئەوەیە کە رەنگە له 10%ی دانیشتوانی جیهان لەوانەیە توشی ڤایرۆسەکە بوبن، بۆئەوەش وڵاتێک لەوڵاتێکی تر جیاوازەو ناوچە شارنشینەکانو گوندنشینەکان جیاوازن، بەڵام هێشتا زۆرینەی دانیشتوانی جیهان مەترسی توشبون بەڤایرۆسەکەیان لەسەرە".
بهگوێرهى ئەو ژمارانەی ڕێكخراوى تەندروستی جیهانیو لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی جیهان کە ٧،٦ ملیار کەسە، لەئێستادا زیاتر لە ٧٦٠ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.
بەڵام بەپێی سەرژمێرییەکانی پێگەی "وۆڵد میترز"، تائێستا تەنها ٣٥ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێکو ٥٠ هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە ٢٦ ملیۆنیشیان چاکبونەتەوە.
لەچەندین بۆنەشدا پسپۆڕانی بواری تەندروستیی باسیان لەوەکردوە، ژمارەی توشبوانی ڕاستەقینەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناسراو بە(کۆڤید-١٩)، زۆر لەو ژمارەیە زیاترە كه ڕادەگەیەنرێت.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی