سه‌رۆكى حكومه‌ت گه‌یشته‌ڕاپه‌ڕین‌و به‌ردى بناغه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه‌ داده‌نێت

کوردستان

13/10/2020‌ 849 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى كوردستان گه‌یشته‌ ڕانیه‌و به‌ردى بناغه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه‌ داده‌نێت كه‌ زیاتر له‌10  ملیار دینارى تێده‌چێت.

كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانى سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین‌و بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت.

له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌شى پێشتر مه‌سرور بارزانى له‌تویته‌رى خۆى بڵاویكردبۆوه‌، سه‌ردانى ڕانیه‌ ده‌كات‌و بەردی بناغەی پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه‌ داده‌نێت بەگوژمەی نۆ ملیۆن دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 10 ملیارو 300 ملیۆن دینار.

حکومەتی هەرێمیش بڵاویكردۆته‌وه‌، پردی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ‌و ستراتیژییەو ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات‌و لەڕوی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باشدەبێت بۆ جوتیارانی ئەو ناوچەیە بۆ گواستنەوەی بەروبومەکانیان‌و گەیاندنی بەبازاڕەکان.