شارپرێس:
لەم چەند ساڵەی كۆتاییدا ئۆتۆمبێلی Accordی كۆمپانیای هۆندا بەیەكێك، لەباشترین ئۆتۆمبێلە خێزانییەكان ئەژماركراوە، كۆمپانیاكە بڕیاریدا گۆڕانكاری لەئۆتۆمبێلەكەدا بكاتو وای لێبكات سەرنجڕاكێش بێت.
كوشنی ئۆتۆمبێلەكە لەجلدی تایبەت دروستكراوەو جێگەی پێنج سەرنشینی لێدەبێتەوە، هەروەها دەكرێت بەشێوەی خۆكار بڕواتو دوو شاشەی تێدایە، یەكێكیان بەلەمس كاردەكاتو كار بەپێشكەوتوترین سیستەمی مەڵتی میدیا دەكات.
ئۆتۆمبێلەكە چەندین تایبەتمەندی تری هەیە، دەكرێت بەشێوەی بێ وایەر مۆبایل بارگاوی بكاتەوە، هەروەها خاوەنی سیستەمی كامێراو هەستیاری نێوان ئۆتۆمبێلەكەو بەربەستەكانە، هەروەها تایبەتمەندی نەهێشتنی هەڵمی جامو ئاوێنەكانی هەیە.
Accord خاوەنی چەندجۆرێك بزوێنەرە، بزوێنەرێكی جۆری تۆربۆی چوار پستۆنی هەیە بەفراوانی 1.5 لیترو كێشی195 ئەسپ، هەروەها بزوێنەرێكی تری هەیە بەفراوانی 2.0 لیترو كێشی 255 ئەسپ، بزوێنەرێكی هەجینیشی بەكێشی 215 ئەسپ هەیە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ