هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا ڕەنگە لەدادگا کۆتایى پێبێت

ڕاپۆرت

17/10/2020‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندریە سامۆخین‌و میخائیل موشکین ڕاپۆرتێکیان لەگۆڤارى "فزغلیاد" بڵاوکردۆتەوە دەربارەى ئەوەى هەردولا (كۆمارى‌و دیموكراتى) دان بەسەرکەوتنى یەکتردا نانێن، ئەمریکاش لەچاوەڕوانى ئەم دۆخەدایە.

 

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، شارەزاکان بەدورى نازانن هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا بچێتە گەڕى دوەمەوەو ئەوەش لەدادگا یەکلایى بکرێتەوە.

ڕاپرسیەکى ناوەندى توێژینەوەى گشتیى بۆ سەرجەم ڕوسیا (فتسیوم) باسى لەوەکردوە، ڕوسەکان متمانەیان نییە بەوەى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا پاک‌و بێگەردو شەفاف بن. سەرۆکى بەشى شیکارى سیاسى لەو ناوەندەدا (میخایل مامونوف) دەربارەى بابەتى (چۆن هەلبژاردنەکانى ئەمریکا بەڕێوەدەچێت) وتى:"ئەگەربێت‌و قسە لەسەر هەڵبژاردنى ناڕاستەوخۆ بکەین لەئەمریکا، ئەوا ٦٦%ى ڕوسەکان ڕایانگەیاندوە؛ ئەمجۆرە سیستەمە ناتوانێ عەدالەت بهێنێتەدى لەگوزارشتکردنى ئیرادەدا".

ئەوانەى بەشداربون لەگەڵ میخایل مامونوف؛ بەلاى کەمەوە لەسەر چوار حاڵەت وەستاون لەمێژوى دیموکراتیەتى ئەمریکاداو تیایدا کاندیدێک بەژمارەیەک دەنگ سەرکەوتوە لەسەرجەم وڵاتدا، کەچى رکابەرەکەى چۆتە نێو کۆشکى سپیەوە.

بەگوێرەى قسەى بەڕێوەبەرى لێکۆڵینەوەى کێشەکانى دیموکراتى (مەکسیم گریگۆر)، ئەو پۆلێنکردنە نزمەى ڕوسەکان پێشکەشیانکردوە؛ ئەوانەى بەشداربون لەگشتپرسیەکەى (فتسیوم) بۆ دیموکراتى ئەمریکى لەگەڵ دۆخى ڕاستەقینەى ئەمریکادا یەکدێنەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، نوێنەرایەتى ئەنجومەنى گشتى ڕێگەى ئەوەى پێداون لەهەڵبژاردنەکانى ٢٠١٢دا ئامادەبن وەک بەشێک لەچاودێرى نێودەوڵەتى، لەمبارەیەوە دەڵێت:"بەچاوى خۆمان بینیمان چى لەناوەندەکانى دەنگدان دەگوزەرێ، دەتوانم دووپاتى ئەوە بکەمەوە؛ سیستەمى هەڵبژاردن لەئەمریکا لەخراپترین جۆرەکانە لەجیهاندا". 

گریگۆریف ئاماژەى بۆ پەره‌سه‌ندنى خودى شارەزا ئەمریکیەکان دەکات کە خۆیان دەڵێن:"زانیارى زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کەسى لیستى دەنگدەرانى لەگەڵ واقیعدا ناگونجێن، نزیکەى ١.٥ ملیۆن کەس لەوانە مردون".

ناوبراو پێىوایە، پێدەچێت لە٣ى نۆڤەمبەردا دوو هەڵمەتى ساختە بەڕێوەبچێت (کۆمارى تره‌مپ‌و دیموکراتى بایدن)، ڕەنگیشە گەڕى کۆتایى ببێتە گاڵەجاڕى، هەریەکێک لەو کاندیدانە گومان لەیەکترى بکەن، بۆیە زۆربەى زۆرى شارەزایان پێیانوایە، هەڵمەتى ٢٠٢٠ لەناوەندەکانى دەنگداندا یەکلایى نەبێتەوەو بچێتە دادگاکان.

وه‌رگێڕان: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سه‌رچاوه‌: RT.Arabic