چوار بانكی گەورەی ئەمریكا تووشی كێشەی تەكنیكی بوون

جیهان

42 خولەک پێش ئێستا‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ دووشەممە بەكارهێنەرانی چوار لە گەورەترین بانكە ئەمریكییەكان تووشی گرفتی بەكارهێنانی هەژمارەكانیان بوون، ئەمەش وایكردووە هەندێكیان نەتوانن بچنە ناو هەژمارەكانیان و بەكارهێنانی ئەپەكانی بانكەكان.

كێشەكە كاریگەریی لەسەر چەیس، بانكی ئەمریكا، كاپیتال وان و وێڵز فارگۆ هەبوو، هەروەها ئەپی ئاڵۆگۆڕی پارەی زیل.

ماڵپەڕی Downdetector كە بەدواداچوون بۆ پچڕانی خزمەتگوزارییەكان دەكات، زیاتر لە ٣٣٠٠ ڕاپۆرتی كێشەكانی خزمەتگوزارییەكانی چەیس و نزیكەی ١٤٠٠ ڕاپۆرتی پەیوەست بە بانكی ئەمریكا و وێڵز فارگۆی تۆماركردووە.

بەكارهێنەران دەڵێن، بە سەختی دەستیان بە زانیارییە سەرەتاییەكانی بانك دەگات، لەوانەش باڵانسی ئەكاونتەكان و نەیانتوانیوە ئەپەكانی بانكی بەكاربهێنن یان هەندێك مامەڵە ئەنجام بدەن.

وتەبێژی چەیس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەڵەیەكی تەكنیكی وایكردووە هەندێك مامەڵە زیاتر لە ئاسایی كاتیان بوێت تا تەواو دەبن، بەڵام دڵنیایی دەداتە بەكارهێنەران كە هێشتا دەتوانن دەستیان بە هەژمار و پارەكانیان بگات.

وتەبێژەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە خێرایی".