شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 110 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون لەبەرامبەریشدا سێ هەزار و186 توشبوو چاكبوونەتەوە و 56 کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٤٢٦ هەزار و ٦٣٤ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٦٠ هەزار و ٤٧٧ کەس چاکبوونەتەوە كەدەكاتە٨٤.٥% ی تووشبوان.
هەروەها تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە ١٠ هەزار و ٢٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.