شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق‌و وه‌فدێكى یاوه‌رى به‌ره‌و پاریس كه‌وتنه‌ڕێ، نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانیش ورده‌كاریی زیاتر ئاشكراده‌كات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق به‌فڕۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت شارى به‌غداى به‌ره‌و پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا به‌جێهێشتوه.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، له‌و گه‌شته‌یدا به‌ره‌و ئه‌وروپا، كازمى سه‌ردانى له‌نده‌ن‌و به‌رلینیش ده‌كات.
پێشتریش نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایكردبوو، بۆ ئه‌و سه‌ردانه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌وه‌زیرانى كابینه‌كه‌ى، یاوه‌رى مسته‌فا كازمى ده‌كه‌ن.