شارپرێس:
له‌یاداشتێكدا نۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه چاره‌نوسی شیروان شێروانی، ڕۆژنامه‌نووس كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستیگیركراوه دیاریبكات.
ئه‌و نۆ په‌رله‌مانتاره له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌یاداشته‌كه‌یاندا ڕایده‌گه‌یه‌نن، "گومان دەكرێت بە هۆی كاری ڕۆژنامەنوسیەوە تۆمەتی بۆدروست كرابێت".
7-10-2020 لەلایەن هێزێكەوە شێروان شێروانی دەستگیركرا و تا ئێستاش چاره‌نوسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ڕ . ج