شارپرێس:
هەرێمی کوردستان جارێكى دیكه تۆمهتبار دهكرێت كه پابهندى ڕێكهوتنى بڕیارهكهى ئۆپیک پڵەس نهبوه، وهزیرى نهوتى عێراقیش ئهو زانیاریانه پشتڕاستدهكاتهوهو دهشڵێت:"وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ناچارکراون ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمبکەنەوە، بهڵام ههرێم پابهند نهبوه".
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لهزارى ئیحسان عهبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقهوه بڵاویكردۆتهوه، هەرێمی کوردستان پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نابێت کە بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ناچارکراون ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمبکەنەوە.
وەزیری نەوت باسی لەوەکردوه، پێشبینیدەکرێت لەماوەی پێنج بۆ شەس ساڵی داهاتودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بگاتە حهوت ملیۆن بەرمیل نەوت لهڕۆژێكدا.
وتوشیهتى:"لەسەرەتای مانگی ئابەوە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی باشوری عێراق ٢،٦ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، ئەوەش ١٠٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی لەمانگی تەمموزی ڕابردوو کەمترە، بەڵام هەرێمی کوردستان پابەندنەبوە بەبەڵێنەکانی بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لەبەرهەمهێنانی نەوتەکەی".
مانگی ڕابردوو، جارێکی تر عێراق پابەندێتی تەواوی خۆی بەڕێککەوتتنامەی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دوپاتکردەوە.
هەروەک وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانیان بەجۆرێک کەمدەکەنەوە کە بتوانن قەرەبوی ئەو زیادە بەرهەمە بکەنەوە کە لەمانگەکانی ڕابردودا نەیاتوانیوە پێیەوە پابەندبنو خۆی لەکەمکردنەوەی ٨٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دەبینێتەوە.
بەپێی ڕێکەوتنی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس، دەبێت وڵاتانی هەناردەکاری نەوت تامانگی کانونی یەکەم ڕۆژانە ٧،٧ ملیۆن بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە، کەبەپێی ڕوپێوێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەمانگی تەمموزدا ئاستی پابەندێتی عێراق بەبڕیاری ئۆپیک لە 73% بوە، بەڵام هەر بەپێی لێکدانەوەکانی رۆیتەرز، لەمانگی ئابدا عێراق بۆ قەرەبوکردنەوەی پابەندنەبونی مانگەکانی پێشوی بەڕێژەی ١٠٦٪ ئەو بڕە نەوتەی کەمکردۆتەوە کە بۆی دیاریکراوە.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی