شارپرێس:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی ده‌رمانی "ڕیمدیسیڤیر"ی بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌سه‌ند كرد.
دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی به‌خشییه به‌كارهێنانی ده‌رمانی "ڕیمدیسیڤیر"ی بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
پێشتر ئه‌مریكا ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی "ڕیمدیسیڤیر"ی ته‌نیا به حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كانی كۆرۆنا ده‌دا، به‌ڵام ئێستا فراوانتر ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه‌ی داوه، هاوكات هه‌مان ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌كارهێندرا.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره ڕاسته‌وخۆ پشكه‌كانی گۆمپانیای "گیلیاد" كه خاوه‌نی مافی دروستكردنی ده‌رمانه‌كه‌یه، به‌ڕێژه‌ی 4% له بۆرسه‌ی نیویۆرك به‌رزبوه‌وه.
ده‌رمانی "ڕیمدیسیڤیر" پێشتر بۆ چاره‌سه‌ری ئیبۆلا له‌وڵاتانی ئه‌فریقا له‌ساڵی 2015 به‌كارده‌هێندرا.