کازمی: پلان بۆ زیادکردنی دەرفەتی وەبەرھێنان داده‌نێین

عیراق

23/10/2020‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ھەینی رایگه‌یاند، عێراق پلانی ھەیە بۆ زیادکردنی دەرفەتی وەبەرھێنان و فراوانکردنی.

لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: کازمی لەپەراوێزی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا چاوی کەوت بەسەرۆکەکانی ژمارەیەک کۆمپانیای بەریتانی لەسێکتەر وکەرتە جیاجیاکان.

کازمی دووپاتیکردەوە: "حکومەتی عێراق بەپەرۆشە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و کەشوھەوای گونجاو بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان کەلەسەرانسەری وڵاتدا کاردەکەن"،

كازمی ئەوەیشی وت: "عێراق ئەمڕۆ پلانی ھەیە بۆ زیادکردنی دەرفەتی وەبەرھێنان وفراوانترکردنی لەسایەی پێویستی ڕاستەقینەی عێراق بۆ ھاتنی وەبەرھێنەران لەزۆربەی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و سێکتەرەکانی، کە ڕۆڵی دەبێت لەبەرەوپێشبردنی ئابووری عێراق  و ھەلی کاری زیاتر بۆ ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دستەبەر دەکات".

بەپەلە