حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان

28/10/2020‌ 714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاریشوایه‌، له‌چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازیدا دوو ڕەشنوس تاووتوێبكات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردوه‌، ئەنجومەنی وەزیران لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو ڕەشنوسی  (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراوو گیراوانی سیاسی)و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف‌و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاووتوێدەکات.

ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى حكومه‌تدا، ڕاپۆرتی تایبەت بەجینۆسایدی تاوانەكانی داعش لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەرباس‌و گفتوگۆ.

كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبونه‌وه‌ى ژماره‌ 43ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (28 تشرینی یەكەم) بەسەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،  بەڕێوەدەچێت.