نامەكەی میسی بۆ ماسكێرانۆو گاگۆ

وەرزش

17/11/2020‌ 300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بەنامەیەكی غەمگین ماڵئاوایی لەخافیێر ماسكێرانۆی هاوڕێی كرد كاتێك لەتەمەنی 36 ساڵیدا وازی لەتۆپی پێ هێنا.

ماسكێرانۆو میسی، بۆ ماوەی 8 ساڵ لەیانەی بەرشەلۆنەو 16 ساڵ لەهەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێكەوە یارییان كردوە، ئەم مێژوە وایكردوە پەیوەندییەكی نزیك‌و باشیان هەبێت.

لەنامەكەدا، میسی ماڵئاوایی لەفێرناندۆ گاگۆی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید كردوەو نوسیویەتی:"دوو یاریزان كە ماوەیەكی زۆر پێكەوە یاریمان كردوەو من زۆر چێژم لەیاریكردنیان وەرگرتوە".

میسی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی:"گاگۆی ئەزیزم، خۆشحاڵبوم كە 17 ساڵ پێش ئێستا یەكترمان ناسی، هەر جارێك پێكەوە یاخود لەدژی یەك یاریمان كردبێت خۆشحاڵبومە".

هەروەها بۆ ماسكێرانۆی نوسیوە:"ماوەیەكی زۆر پێكەوە یاریمان كردوە، حاڵەتی چێژبەخشی تێدابوەو چەندین ساتی سەختیشمان بینیوە، هیوادارم ئاسودەبیت‌و شتەكان بەدڵی خۆت بن".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ