شارپرێس:
پاشئەوەی كە سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانیو یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مێژویەكی پڕ لەدەستكەوتو شانازی هەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، باس لەزاهێنانی لەیاری نێودەوڵەتی دەكات.
ڕامۆس توانیویەتی 117 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجامبدات، ئەمەیش هەمان ژمارەی بوفۆنە بۆ یاریكردن لەگەڵ هەڵبژاردەكەی كە ژمارەیەكی پێوانەییە.
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕامۆس هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاریكردنی نێودەوڵەتییەوە دەربڕیو وتى:"هێشتا بەتەواوەتی بیرم لەو بابەتە نەكردوەتەوە".
هەروەها وتی:"ئەوە شانازییەكی گەورەیە كە ژمارەی یاریكردنم لەگەڵ هەڵبژاردەكەمدا، گەیشتبێت بەژمارەی جیان لۆجی بۆفۆنی ئەفسانەی تۆپی پێ".
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ