بەهێزترین پیاوی جیهان لەبەرزکردنەوەی قورساییدا ڕیکۆردێکی نوێ تۆماردەکات

وەرزش

19/11/2020‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارثريَس:

ئەلێکسی نۆڤیکۆڤ یاریزانی ئۆکرانی بەرزکردنەوەی قورسایی لەمیانی بەڕێوەچونی پێشبڕکییەک لەفلۆریدای ئةمريكا لەنێوان ٢٥ یاریزاندا بەڕێوەچوو، وەک بەهێزترین پیاوی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەستنیشانکرا.

نۆڤیکۆڤی تەمەن ٢٤ ساڵ، بەبەدەستهێنانی ئەو نازناوە بوە گەنجترین کەس لەمێژودا کە نازناوی بەهێزترین پیاو بەدەستدەهێنێت، ئەویش کاتێک توانی ٥٣٧،٧ کیلۆگرام بەرزبکاتەوە.

پاڵەوانە ئۆکرانییەکە لەڕێگای هەژماری تایبەتی خۆی لەپێگەی ئینستاگرام داوایەکی فەرمی لەئەنسکلۆپیدیای گینس کردوە ژمارە نوێکە بەناوی ئەوەوە تۆماربکرێت.

جگەلەوەی نۆڤیکۆڤ لەڕێگای هەژمارەکەی خۆیەوە پیرۆزبایی لەتۆم ستۆلتمانی بەریتانیء ژان فرانسوا کارۆنای کەنەدی کردوە کە پلەی دوەمء سێیەمی بەهێزترین پیاوی جیهانیان بەدەستهێناوە.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی