چین شوێنى یەکێتى سۆڤیەت دەگرێتەوە.. جیهانى نوێ‌و دوو جەمسەرى

مەلەفی تایبەت

21/11/2020‌ 902 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندریە ئیفانۆف ڕاپۆرتێکى لەگۆڤارى (سفوبودنایا پریسا) بڵاوکردۆتەوە دەربارەى گەورەبونى ڕۆڵى چین‌و هەنگاونانى جیهان ڕوەو پۆلێن بونى دوو جەمسەرى، ئەوانیش ئەمریکاو چینن.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە ((سەرلەنوێ جیهان بەرەو دوو جەمسەرى هەنگاو دەنێت؛ هەروەک سەردەمى جەنگى سارد، دیارە ڕەفتارەکانى تره‌مپ دەکرا هیواى ئەوە هەبێ جیهانى چەندین جەمسەر چێ ببێ‌و بەرژەوەندیە جیاوازەکان بەڕێگاى جۆراوجۆرى پڕ گرفت پێکدا بدەن)).

وەک پێشبینىدەکرا، میتۆدى ڕوەو کوتلەکان گیراوەتەبەر، دەکرێ بوترێ چین لەپێشدا ئامادەبوو بۆ ئەم وەرچەرخانە لەڕوداوەکان، لەم هەفتەیەشدا ڕێککەوتن بۆ چێکردنى گەورەترین ناوچەى بازرگانى ئازاد لەسەر ئەم گەردونە مۆرکرا، هاوبەشێتى ئابورى هەرێمایەتى گشتگیر.

بەمشێوەیە، ئەمڕۆ دەبینین هەردوو جەمسەرى هێز تاڕادەیەکى زۆر لەسەر بنەماى جوگرافى پۆلێن دەبن، بەجۆرێک هەموو ناوچەى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا سەر بەچینەو ئەمریکاش هەموو ئەوانەش لەدەورى خۆى کۆدەکاتەوە کە سەر بەڕۆژئاوان.

لەوبارەیەوە، یۆرى سولوزوبوف بەڕێوەبەرى پرۆژە نێودەوڵەتیەکان لەپەیمانگەى ستراتیژى نیشتیمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، جێگه‌ى گرنگى پێدانە کە جیهان لەژێر ئاڵاى ئابورى سەوزدا کۆدەبێتەوە.

جیهان شۆڕشێکى نوێى پێ پەسەندە، بەڵام دروشمەکان تیایدا ئازادى‌و یەکسانى‌و برایەتى لەدەستدەدات، دواى هەموشتێک، کرۆکى "ئابورى سەوز" ئەوەیە کە هەندێ تەکنیکى ئاست بەرزیان هەیە، کەچى هەندێکى تر ناچاردەبن لەجیهانى پێش چاخى پیشەسازیدا بژین.

نەمانى برایەتى، واتە شکاندنى ئەو پێکەوە بەستنانەى وامان لێدەکات یەک میللەت بین‌و یەک مرۆڤایەتى بین‌و کۆمەڵگاکانمان لەجۆرێکى تر بن، پێکەوەبەستنەکانمان دەبنە پێکەوەبەستنى ژمارەیى‌و باجى کیو ئاڕو شێوەکانى تر، بەتەنها بەها ئەخلاقیەکانیش ئەوەیە ڕوبەڕوى ئەمە ببینەوە، مرۆڤ لەکۆتاییدا شمەک یاخود ئاماژەیەکى ژمارەیى نییە. 

پێگەى ڕوسیا لەجیهانى نوێدا چی دەبێت؟ 
ڕوسیا لەنمونەى کەنداوێک دەبێت، وا دەردەکەوێت خەمى کەسى نەبێت، بەڵام لەهەمانکاتدا دەکەوێتەسەر ڕێگاى جۆراوجۆرى ڕۆشنبیریی ئەوروپى‌و ئیسلامى‌و چینى، هەرچى ئێران‌و بەلقانیشە هەمان ڕۆڵیان دەبێت، چارەنوسى ئەو وڵاتانەش کە دەکەونەسەر ڕێگاکانى تر زۆر جێگاى تێڕامانە. داواکارى لەسەریان لەگۆڕانکارى پرۆژەکاندا بەئامانج دەگات.

ئاماده‌كردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سه‌رچاوه‌: RT.Arabic