ئه‌مریكا 500 سەرباز لە عێراق دەکشێنێتەوە

جیهان

21/11/2020‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگه‌یاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە، وەک یەکەم کاروان، 500 سەربازی ئەمریکا لە عێراق، دەکشێندرێنەوە.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، وەک پێشتر راگەیەندراوە بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لەچوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجی لە نێوان بەغدا و واشنتۆن کراوە، یەکەم کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا کە ژمارەیان، 500 سەربازە لە عێراق، دەکشێندرێنەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، باسی لەوەشکردووە کە لە ماوەیەکی نزیکدا، ئەو 500 سەربازەی ئەمریکا، عێراق جێدەھێڵن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

وتیشی: "ئەو ھێزانەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێننەوە، ئەرکیان تەنھا تایبەت دەبێت بە راوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق".