پەرلەمانی عێراق دەتوانێت بڕیار لەسەر گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات؟

عیراق

21/11/2020‌ 1785 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاره‌زایه‌كی یاسایی رایده‌گه‌یه‌نێت پەرلەمان دەسەڵاتی بڕیاردانی خەرجکردنی پارەی نیە، ناتوانێت ھیچ بڕە خەرجیەکی ئیزافی بەدەر لەوەی لەموازەنە بڕیاری لەسەردراوە زیاد بکات، یان حوکمەت ناچار بکات بەو خەرجیە ھەر جۆرە خەرجیەکی ئیزافی.

له‌نوسینێكدا حاكم شێخ له‌تیف شاره‌زایه‌كی یاسایی رایگه‌یاندووه‌: "دەستخۆشی لەھەر ھەوڵێک دەکەین  بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەڵام بۆ بەرچاو روونی و بۆئەوەی مووچە خۆران دلخۆش نەکرێن و دوایش نەکرێت وتوشی نائومێدی زیاتر ببنەوە، وەک چەند جارێک توشی ئەو نائومێدیە کراون، بەپێویستی دەزانم کە ئەمرونکردنەوەیەبدەم".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: دەبێ ئەوە بزانن کە پەرلەمان دەسەڵاتی بڕیاردانی خەرجکردنی پارەی نیەو، ناتوانێ ھیچ بڕە خەرجیەکی ئیزافی بەدەر لەوەی لەموازەنە بڕیاری لەسەردراوە زیاد بکات، یان حوکمەت ناچار بکات بەو خەرجیە، ھەر جۆرە خەرجیەکی ئیزافی دەبێ پرۆژەکە لەرێی حوکمەتەوە پێشکەش بکرێ یان بەرەزامەندی حوکمەت بێ ئەگەرنا پابەندی بۆ حوکمەت دروست ناکات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵ ئاراستەی تەشریعی خۆی وەرگرتوە لەڕێی ئەو نوسراوەی بەرزیان كردوەتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمانیش ئاڕاستەی لیژنەی تایبەتمەندی كردوە بۆ تەواوكردنی هەمو رێوشوێنە یاساییەكان.

حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت: پەرلەمانی عێراق بێ رەزامەندی حوکمەت ولەم بابەتەدا تەنھا یەک دەسەلاتی ھەیە ئەویش ئەوەیە بەدەرکردنی بڕیارێکی نامولزەم بۆ  حکومەتی عێراق کە لەچوارچێوەی یاسای بودجەو ئیدارەی مالی چارەسەرێک بۆ کێشەکەبدۆزێتەوە، ھەر ئەوەندەو زیاتر نا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئەگەر سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بیەوێ بەراستی مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم راستەوخۆ لە عێراقەوە خەرج بکات دەبێ لە پێشەوە پرۆژەکە حەوالەی حوکمەت بکات یان  رەزامەندی حوکمەتێ بۆ وەربگرێت، بەڵام لەم حاڵەتەش  بابەتەکەدوبارە لەبازنەی بەتالی نێوان رێککەوتن و رێککنەکەوتنی حکومەتی عێراق و ھەرێمدا جارێکی تر دەخولێتەوە

وتیشی: "کێشەکە ئەوەیە حوکمەتی عێراق نەدەتوانێت و نەدەسەڵاتی ھەیە بەبێ ئەوەی ھەرێم پابەندبێ بە تەسلیمکردنی نەوتەکەی و داھاتی خاڵە سنوریەکان مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکات، چونکە لەحاڵەتێکی وادا وەک ئەوە وایە حوکمەتی عێراق دووجار بودجە بدات بەھەرێم کە مومکین نیە ئەوە بکات، چونکە لە ئێستادا خۆی کێشەی گەورەی دارایی ھەیەو جادەو پەرلەمانتارانیش ئەوە قبول ناکەن".