په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی دورخستنه‌وه‌ی كازمی ده‌كات ئه‌گه‌ر 320 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم بنێرێت

کوردستان

22/11/2020‌ 1399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "دە ڕۆژە یاسای قەرز تێپەڕیوە و دەسەڵاتدارانی هەرێم لەهەولێر پاڵیان لێداوەتەوە، خەریکی نائومێدکردنی زیاتری خەڵکن بە دەینێرێ و ناینێرێ".

به‌ختیار شاوه‌یس له‌نوسینێكدا كه‌ له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "دە ڕۆژە یاسای قەرز تێپەڕیوە، دەسەڵاتدارانی هەرێم لەهەولێر پاڵیان لێداوەتەوە، خەریکی نائومێدکردنی زیاتری خەڵکن بە دەینێرێ و ناینێرێ".

ده‌شڵێت "دوێنێ لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ پەرلەمانتارێکی غەیرە کورد لەلیژنەی دارایی گفتوگۆمان دەکرد، پرسیم ڕاستە کازمی یەک جار 320 ملیار بۆ هه‌رێم دەنێرێ؟ لەوەڵامدا وتی ئەگەر وابکات کازمی دەهێنینە سەر ئەو مەنەصەیە (دەستی ڕاکێشا بۆ شوێنی دانیشتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەناو هۆڵی پەرلەمان) پاشان ڕاستەوخۆ دوریده‌خه‌ینه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی".

به‌ختیار شاوه‌یس داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، "وەرن چارەسەری کێشەی خەڵک بکەن، واز لەچەواشەکاری بێنن، بۆ تەنها جارێکیش نەوت تەسلیم بکەن  و ئەم کارتەش تاقیبکەنەوە، کارتی تورکیا سوتاوەو خەڵکیشتان پێ سوتاندوە".