شارپرێس: لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه و سه‌باره‌ت به پرسى وه‌رگرتن و كڕینی ڕەگەزنامەی وڵاتی دۆمینیکاو ئەو دوورگانەی ڕەگەزنامە دەفرۆشن گفتوگۆی كرد. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه: به‌مەبەستی قسەکردن لەسه‌ر پرسى وه‌رگرتن و كڕینی ڕەگەزنامەی وڵاتی دۆمینیکاو ئەو دوورگانەی ڕەگەزنامە دەفرۆشن و ئەو پارە زۆر‌و بەلێشاوەی لەو ڕێگەیەوە لەکوردستانەوە دەڕواتە دەرەوە، ئەمڕۆ لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بەسەرپەرشتیی ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە. تەوەری سه‌ره‌كیى کۆبوونەوەكه قسەکردن بوو له‌سه‌ر پرسی ڕەگەزنامەی وڵاتی دۆمینیکاو ئەو دوورگانەی ڕەگەزنامە دەفرۆشن و ئەو پارە زۆر‌و بەلێشاوەی لەو رێگەیەوە لەکوردستان دەڕواتە دەرەوە، کە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه بەچری گفتوگۆى لەسەر کرا. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: لیژنە بڕیاریدا سەردانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەو پرسە بکات و ھەروەھا داتا‌و زانیاری لەوبارەیەوە کۆبکرێتەوه بۆئەوەی چوارچێوەی ئەو کارە ڕوون بێت کە چەند زیان بەکوردستان دەگەیەنێت لەڕووی دارایی و ئاسایشی ئابوورییەوە.