شارپرێس:
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی بەناوبانگ، ئەپڵیكەیشنی Teamsی ڕاگەیاند كە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی بەكاردێتو دەتوانێت ڕكابەری ئەپڵیكەیشنی Zoomی كۆمپانیای گۆگڵ بكات.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایگەیاند، ئەپڵیكەیشنەكە بەكۆمپیوتەر بەكاردەهێنرێت، بەكارهێنەر دەتوانێت بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بەكاریبهێنێتو لەیەككاتدا 300 كەس لەپەیوەندیدا بن.
یەكێك لەتایبەتمەندییەكان ئەوەیە، ئەگەر كەسێك بیەوێت بەشداری پەیوەندییەكی ڤیدیۆیی بكات، دەتوانێت لەڕێگای وێبگەڕەوە بەشداربێت بەبێئەوەی ئەپڵیكەیشنەكە لەلای خۆی دابگرێت.
شارەزایان ئەم ئەپڵیكەیشنە بەڕكابەری Zoom دادەنێن، چونكە ئەپڵیكەیشنی Zoom كاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان سنورداردەكات كە تەنها 40 خولەكە.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ