مارادۆنا كۆچی دوایی كرد

جیهان

25/11/2020‌ 1254 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز به‌ پشت به‌ستن به‌ میدیاكانی ئه‌رژه‌نتین بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

مارادۆنە ماوەی دوو هەفتە بوو نەشتەرگەری بۆ مێشکی کرابوو کە توشی خوێنبەربوونی ناوەکی ببوو، بەڵام پزیشکەکان بێهیوا بوون لە چارەسەرکردنی.

میدیاکانی جیهانیش بڵاویانکردەوە کە مارادۆنا لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی تیگرێ لە نزیک بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین گیانی لەدەستداوە.
بەو بۆنەیەوە، وڵاتی ئەرجەنتین بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیاندووە.

مارادۆنا ساڵی 1986 سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامی تۆپی پێی جیهانی.