شارپرێس:
توركیا بانگهشهى نزیكبونهوه لهدۆزینهوهى ڤاكسینى كۆرۆنا بڵاودهكاتهوهو سهرۆكى ئهو وڵاتهش ڕایدهگهیهنێت، "نزیکین لەگەیشتن بەبەرهەمهێنانی"، دهشڵێت:"بەرهەمەکەی ئێمه بۆ هەموو مرۆڤایەتیی دەبێت".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ کوتلە پەڕلەمانییەکەی پارتی دادو گەشەپێدان لەپەڕلەمانی تورکیا ئاشكرایكرد، "سەبارەت بەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی تایبەتی خۆمان دژ بەکۆڕۆنا، گەیشتوینەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، ئامانجیشمانە تاوهكو مانگی نیسانى 2021 چارەسەرەکەمان بەردەستبێت، ئەوەشی پەرەمانپێداوە پێشکەشی هەموو مرۆڤایەتیی دەکەین".
ئەو لێدوانەی سەرۆکی تورکیا لەکاتێکدایە کە ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوی لەهەڵکشان کردۆتەوە، بەشێوەیەک سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندوە، ئەگەربێتو نەتوانین ڕێگری لەزیاتر بڵاوبونەوەی پەتاکە بگرین، ئەوە ناچاردەبین ڕێکاری زۆر توندتر بگرینەبەر.
لای خۆیشییەوە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ لێدوانی وەزیری تەندروستیی تورکیای لەبارەی ژمارەی توشبونو ڕهتكردهوه كه باسى جێگیریی ڕهوشهكه كردبوو، سهرۆكى شارهوانى داوایكردوه، "تورکیا بەتەواوەتیی کەرەنتینە بکرێت".
ئیمام ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکردبوو، "دۆخی ئیستانبوڵ مەترسیدارەو ڕۆژانە زیاتر لەدوو هەزار حاڵەتی توشبون بەنەخۆشییەکە تۆماردەکرێت".
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی