شارپرێس:
سه‌رۆكى كۆریاى باكور توشبوانى كۆرۆنا له‌وڵاته‌كه‌ى ده‌كوژێت، هه‌واڵگرى كۆریاى باشوریش زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌واڵگرى باشور ئاشكرایكردوه، لەسێ مانگی ڕابردودا دوو کەس لەکۆریای باکور بەهۆی توشبون بەکۆرۆنا کوژراون.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ها تایکێونگ ئەندامی پەرلەمانی کۆریای باشور ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، لەکۆتایی مانگى تشرینی یەکەمى ئه‌مساڵدا بازرگانێک لەکۆریای باکور بەگومانی توشبونى به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا کوژراوە، پێشتریش لەمانگی ئابدا بەرپرسێکی گومرگ لەسەر سنوری چین بەهۆی ڕێگرینەکردن لەهاوردەکردنی کەلوپەلی چینی کوژراوە.
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، لەکۆریای باکور سزای توندی سەرپێچیکارانی ڕێکارە تەندروستییەکان دەدرێت، سزاکان کوشتن‌و لەسێدارەدان دەگرێتەوە.
هه‌واڵگرى كۆریاى باشور ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، به‌فه‌رمانى كیم جون ئون سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته هه‌ركه‌س توشى كۆرۆنا ببێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت بكوژرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤیش بڕیارەکەی سه‌رۆكى کۆریای باکور بەپێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ناودەبات.