روسیا ئامادەیە بە تەواوى عێراق پڕچەک بکات

جیهان

28/11/2020‌ 1187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیغۆر سوبوتین، لە گۆڤارى "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى ئامادەیى مۆسکۆ بۆ وەڵامدانەوەى سەرجەم داواکاریەکانى عێراق لە بوارى پڕ چەککردن، و ترسى ئەو وڵاتە لە سزاى ئەمریکا. 

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: روسیا ئامادەیە پێداویستیەکانى عێراق لە بەرهەمى دروست کراوى بەرگرى روسى پڕ بکاتەوە، ئەمەش لە زارى وەزیرى دەرەوەى روسیاوە هات لە میانى گفتوگۆیەکیدا دەگەڵ هاوتا عێراقیەکەى فواد حسێن. 

تاوەک ئێستا پەرەپێدانى هاوکارى سەربازى تەکنیکى یەکێک لە بابەتە گرینگەکانە، سەرەڕاى هەڕەشەکانى ئەمرکیا بەوەى سزا بەسەر بەغدادا دەسەپێنێت، لەسەر بنەماى یاساى روبەروبونەوەى دوژمنەکانى ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک بۆ کڕینى کۆسیستەمى بەرگرى ئاسمانى روسى. لەگەڵ ئەمانەشدا هەندێ لە توێژەران پێیانوایە؛ لەگەڵ هاتنى تیمەکەى بایدن گۆرانکارى زۆرو بەرچاو روونادات. لە بەغداش بە شێوەیەکى ناروون تەماشاى ئیدارەى بایدن دەکەن، هۆکارەکەشى لە نمرە یەک ئەوەیە؛ دواى هەڵمەتى سەربازى ٢٠٠٣، بایدن پشتیوانى بیرۆکەى دابەش کردنى عێراق بوە. 

جگە لەمەش ترسى تر لە بەغدا بوونى هەیە: ئەگەر بێت و ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ پلانى کارى هاوبەشى گشتگیر (رێککەوتنى ئەتۆمى ئێران ى مۆرکراو لە ساڵى ٢٠١٥) لە شێوە راستەقینەکەیدا؛ کە تیایدا بەسەر ئێرانیدا ناسەپێنێ دەستبەردارى جەنگى بە وەکالەت بێت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەمەش وا دەکات تاران بۆ ناسەقامگیرى عێراق هەوڵەکانى چڕ بکاتەوە. هەموو ئەم هۆکارانەش وا دەکەن، لە داهاتودا عێراق پەیوەندیەکانى لەگەڵ هاوبەشە ئابوری و ئەمنیەکانى جێگرەوە لە نمونەى روسیا و چین بەهێز بکات، سەرەراى ئەوەى دانوستانەکانى روسیا و عێراق خاوە خاوى زۆر پێوە دیار بوەو تەنها ساڵى رابردوو نزیکەى ٦٠ پەیوەندى لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدراون. هه‌روه‌ها، عێراق دەتوانێ پەیوەندیەکانى لەگەڵ روسیا بەهێزتر بکات، بەڵام بەغدا چاوەڕوانى رەفتارەکانى ئیدارەى بایدن دەکات ، لەدواى ئەوەى دەسەڵات دەگرنە دەست. 

RT.Arabic
حلمى رەسول رەزا