شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند باسیان له بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەست بە پێداویستییەکانی پارێزگای سلێمانی و یەکەکارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکان كردووه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ، له‌هەولێر کۆبونەوەی تەواوکاریی لەگەڵ سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی دیوان، بەمەبەستی دواگەڵاڵەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەست بە پێداویستییەکانی پارێزگای سلێمانی و یەکەکارگێڕییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکان و بوجەکانی بەکاربردن و گەشەپێدان ئه‌نجامداوه.
باسی له‌وشه‌كردووه: كۆبوونه‌وه‌كه "بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و دروستکردنی دەرفەتی سەرمایەگوزاریی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووه".