شارپرێس:
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی هه‌ڵبژارد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیشكی خسته سه‌ربارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه و كێشه و قه‌یرانه سه‌خته‌كانی هاوڵاتیان و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی یه‌كگرتوو له پشتگیری و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ شه‌قامی مه‌ده‌نی و ناڕازی و داكۆكی له ماف و قوت و موچه‌ی هاوڵاتیان.
باسی له‌وه‌شكردووه: له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی تردا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورا هه‌ڵبژێردرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ریه‌كه له عومه‌ر محه‌ممه‌د، به‌هزاد ده‌روێش، به‌هائه‌دین عارف ئاڕاسته‌كران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.