بافڵ تاڵەبانی باسی هه‌وڵه‌كان بۆ چارەسەری قەیرانەكان و تێپەڕاندنی قۆناغەكە ده‌كات

کوردستان

05/12/2020‌ 1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت یەكێتی لەسەنگەری خەڵكە و پارێزەری بەدیهێنانی خواستەكانیان دەبێت، وتیشی "هەموو هەوڵێكیان لە عێراق خستۆتە گەڕ بۆ ناردنی مووچەی هەرێم و دابینكردنی شایستە داراییەكان".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی میدیای یه‌كێتی، بافڵ تاڵەبانی لەدەباشان لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە  و گفتوگۆ كرا، لە بارەی خەباتی نوێی پەرلەمانی و داكۆكیكردن لەماف و داخوازییەكانی كۆمەڵانی خەڵك بەتایبەت موچەی  موچەخۆران.

لەبارەی و خراپی گوزەران و بژێوی خەڵك و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی شایستەداراییەكانی هەرێم و دابینكردنی قوتی خەڵك، "بافڵ تاڵەبانی" رایگەیاند: "یەكێتی بەشێكی دانەبڕاوەو پارێزەری بەدیهێنانی خواستەكانی خەڵكە، بۆئەوەش لە عێراق هەموو هەوڵ و توانایەكیان خستۆتەگەڕ بۆ ناردنی موچەی هەرێم  و دابینكردنی مافە داراییەكان و گەیشتن بەلێكتێگەیشتنێك كە چیتر موچەی خەڵكی كوردستان وەك فشاری سیاسی بەكارنەهێنرێت و نەكرێنە ئامراز بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەسیاسییەكان".

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: گەشبینە  بە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ چارەسەری قەیرانەكان و بۆتێپەڕاندنی قۆناغەكە، وتیشی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبەرەی خەڵك و داخوازییەكانیان دەبن، دەبێت فراكسیۆن یەكێتیش هەموورێگاو فشارێكی مەدەنی و شارستانیش بگرنەبەر بۆ داكۆكیردن لەمافی هاوڵاتیان.