ئیسرائیل زانا ئەتۆمیەکانى خۆى لەهەوڵى تیرۆرکردنیان ئاگاداردەکاتەوە

جیهان

09/12/2020‌ 1077 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیغۆر سوبوتین ڕاپۆرتێکى لەگۆڤارى "نیزافیسیمایا غازیتا" بڵاوکردۆتەوە سه‌باره‌ت بەئامانجگرتنى زاناو شوێنە ئەتۆمیەکانى ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە؛ وەک تۆڵەیەک بۆ خوێنى زانا ئەتۆمیەکەى.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، "زانا ئیسرائیلیەکان لەبوارى ئەتۆمیدا؛ ئەوانەى پێشتر لەکورەى دیمونەى ئەتۆمى کاریانکردوە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانى ئیسرائیلەوە هۆشدارییان پێدراوە".

ئیدارە تایبەتمەندەکانى ئیسرائیل وايدەبینن، سەرکردایەتى ئێران بەدواى تۆڵەدا وێڵن، سەبارەت بەسەلامەتى خودى کورەى ئەتۆمى دیمونە کە بەیەکێک لەکۆنترین کورە ئەتۆمیەکانى جیهان ئەژماردەکرێت، ئەمریکاى هاوپەیمانى دەوڵەتى یەهودى گومانى ئەوەى هەیە ئێران گورزى لێبوەشێنێ.

بۆ نمونە، لەمیانى سیمینارێکدا لەڕێگەى ئینتەرنێتەوە کە زانکۆى جۆرج میسون ئه‌نجامیدابوو پرسیار لەنێردەى تایبەت لەکاروباروى ئێرانى‌و فەنزویلى (ئیلیۆت ئەبرامز) کرا؛ بەوەى هەڕەشەى گورز وەشاندن لەکۆمارى ئیسلامى‌و هەڵایسانى ململانێى سەربازى هەیە، وتى:"ئەگەر بەڕستەیەک وەڵامبدەمەوە دەڵێم: نەخێر".

بەگوێرەى قسەى ئەو، ئەو شرۆڤەکارانەى قسە دەربارەى ئەگەرى هەڵایسانى جەنگ دەکەن بەهۆى تیرۆرکردنى فەخرى زادەوە، هەمان شتیان وت؛ دواى تیرۆرکردنى قاسم سوله‌یمانى.

له‌باره‌ى ئەگەرى ڕێکارەکان دژى تاران، ستیفان مایستر، سەرۆکى نوسینگەى باشورى قەوقاز لەسندوقى هاینریش بیل دەڵێت:"ئێرانیەکان دۆخى ئابورییان ئێجگار خراپە، ڕەنگە ئەوە زۆر لۆژیکى تربێت ئەگەر بکرێت سەفقەیەکى باشتر یان نزیکبونەوە لەئەمریکا ئەنجامبدرێت، لەهەمانکاتدا، گریمانه‌ى ئەوەشدەکەم هێرشێک بکرێتەسەر ئیسرائیل، بۆ سەلماندنى ئەوەى تیرۆرکردنى لەنمونەى فەخرى زادە قبوڵکراو نییە".

ماسیتر وايدەبینێت:"حەسەن ڕۆحانى سەرۆکى ئێران ڕوبەڕوى فشارێکى بەهێز دەبێتەوە لەلایەن توندڕەوەکانى نێو دەستەبژێرى وڵاتەکەى، هه‌روه‌ها ڕوبەرێکى دیاریکراوى لەبەردەستە بۆ ئەوەى ئیستفزازە زۆرەکانى ئەمریکا ڕابگرێ، لەهەمانکاتیشدا ئەوە بخاتەڕوو کە وەڵامێکى شیاوى دەداتەوە".

ئاماده‌كردن: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سه‌رچاوه‌: RT.Arabic