شارپرێس:
لەگەڵ بەڕێوەچونی خۆپێشاندانەکان، هەریەکە لەزانکۆکانی (هەڵەبجە، گەرمیان، کۆیەو ڕاپهڕین) ڕایانگەیاند، دەوامی خوێندن ڕادەگرن.
بهگوێرهى ڕاگەیهندراوێكى زانکۆی گەرمیان لەبارەی ڕاگرتنی دەوام ئاماژه بهوهكراوه، "بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی هاتوەتە پێشو لەپێناو سەلامەتیی گیانی خوێندکاران، بڕیاردراوە دەوام لە13-12 تاوەکو 17-12ی 2020 ڕابگیرێ، هاوکات خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی دیبلۆمی باڵا، ماستەرو دکتۆرا بەردەوامدەبێت".
لەکاتی ڕاگرتنی دەوام خوێندنی ئۆنلاین لەزانکۆی گەرمیان بەردەوامدەبێت، لەبارەی تاقیکردنەوەکانیش دەڵێت:"بۆ هەفتەی دوای خۆیان دوادەخرێن".
زانکۆی هەڵەبجەش ڕونیكردۆتهوه، "خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژەکان پشویان دەبێتو خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکەی بەشو کۆلێژەکان بەشێوەی ئۆنلاینو ئەلیکترۆنی بەردەوامدەبن، ڕاگرتنی دەوامیش لە13-12-2020 تاوەکو 17-12-2020 دەبێت".
سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیەش لەڕاگەیهندراوهكهیدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەنجومەنی زانکۆکە لە8ی ئەم مانگە بڕیاریداوە خوێندنی ناو کامپەس ڕابگرێت، بۆیە بەڕەچاوکردنی بارودۆخەکە، ئەنجومەنی زانکۆ بەباشی دەزانێت کە ڕاگرتنی خوێندنی بەرایی لەناو کامپەس بەردەوامدەبێت تاوەکو کاتێکی دیکە تاوەکو ئەنجومەن بڕیای نوێی لەبارەوە دەداتو خوێندکاران پێشوەخت ئاگاداردەکرێنەوە".
زانکۆی کۆیە ئەوەشی وتوە، "خوێندکارانی خۆشەویستی قۆناغی بەکالۆریۆس ئاگاداردەکرێنەوە کە خوێندنی ناو کامپەس جارێ ڕاگیراوە بەشێوەیەکی کاتی".
لهلایهكى دیكهشهوه دوای ئەوەی ئەنجومەنی زانکۆکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆبونەوەی نائاسایی تایبەت بەدەستپێکردنەوەی شێوازی خوێندنی ئەنجامدا، بڕیاریدا بەڕاگرتنی دەوامی هۆڵەکانی خوێندن.
زانکۆی ڕاپەڕین لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت:"دەوامى خوێندنى بەکالۆریۆس لە(بەیانیانو ئێواران) لەسەرجەم بەشەکانى زانکۆمان، لەڕۆژى یەکشەممە، ڕێککەوتى 13ی کانونی یەکەمەوە لەناو کەمپەس ڕادەگیرێتو دەبێتە ئۆنلاینو ئەلیکترۆنى، تاوەکو ئەوکاتەى جارێکى دیکە ئەنجومەنى زانکۆ کۆبونەوەى لەبارەوە دەکاتو ڕێکەوتى دەستپێکردنەوەى لەناو کەمپەس دیاریدەکات".
بەپێی ڕاگەیهندراوی زانکۆکە، "ڕۆژێک بەر لەدەستپێکردنەوەى خوێندنى ناو کەمپەس، خوێندکاران ئاگاداردەکرێنەوە".