شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە پارێزگای هەڵەبجە ته‌رمی دوو هاوڵاتی لەماڵەکەی خۆیان دۆزرانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به شارپرێسی راگه‌یاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە پارێزگای هەڵەبجە ته‌رمی دوو هاوڵاتی لەماڵەکەی خۆیان دۆزرانه‌وه كه "به‌گولله كوژراون" و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون بۆ لێکۆڵینەوە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه کەسوکارەکانیان به‌یانی ئه‌مڕۆ چوونه‌ته لایان و بینیویانه هەردووکیان لەنێو جێگاکانیان بە گوللە کوژراون، یه‌كێكیان ئاسه‌واری 7 گولله و ئه‌وی تریان ئاسه‌واری 5 گولله‌ی پێوه‌یه.
تائێستا پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونکردنەوەی لەسەر ڕووداوەکە بڵاونەکردۆتەوە و شارپرێس چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی كرد به وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی پارێزگاكه به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه.