شارپرێس:
به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌بوونی دوو ته‌رم له‌ماڵێكدا و ده‌ركه‌وت كه ئه‌و دوو كه‌سه له گولله كوژراون وتا ئێستاش هۆكاری كوشتنه‌كه دیارنیه.
رائید به‌رزان عوسمان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كاتژمێر 6:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌بوونی دوو ته‌رم له ماڵێكدا و پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانیان ده‌ركه‌وت دوو كه‌س كه خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و كه‌سێكیان ته‌مه‌نی 41 ساڵه و كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ره و كه‌سێكی تریش كه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و كاكه‌یین و خزمی یه‌كترین.
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و دوو كه‌سه له ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی پێكه‌وه بوون و كوژراون و پاش گه‌یشتنی تیمه‌كانیان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه و ته‌رمه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری هه‌ڵه‌بجه.
رائید به‌رزان عوسمان ئه‌و دوو كه‌سه به چه‌ك كوژراون و ئاسه‌وان فیشه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌یان هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ئه‌و دوو كه‌سه شه‌و كوژراون و ئه‌و كه‌سه یان چه‌ند كه‌سه كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت پێده‌چێت نزیك بێت لێیانه‌وه و ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكیش بن دیاره له‌ده‌ره‌وه هاتوون به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه ده‌كه‌ین و به‌پێی ئه‌و سه‌ره‌داوانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه به‌مزووانه ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك".
سه‌باره‌ت به‌بوونی چه‌ك له ماڵه‌كه‌دا رائید به‌رزان عوسمان رونیكرده‌وه: دوو چه‌م له ماڵه‌كه‌دا هه‌یه و هه‌ردوكیان ته‌قه‌یان پێكراوه و قه‌وانه‌كانیان له‌شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.