وه‌زیرێكى هه‌رێم: یەک لەکارە باشەکانی هەرێم ڕێککەوتنی نەوتی بوە لەگەڵ تورکیا

کوردستان

29/12/2020‌ 859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زیرێكى توركمان له‌هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یەک لەکارە باشەکانی هەرێم ڕێککەوتنی نەوتی بوە لەگەڵ تورکیا"، ده‌شڵێت:"پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم‌و تورکیا لەئاستێکی باشدایە".

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان كه‌ سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ى توركمانه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێکهاتەکان لەچوارچێوەی یاساو دەستوردا بەشداریان لەپرۆسەی سیاسی پێکراوە، ئەمە مافێکی ئاساییەو بەشداربونیشمان گرنگە، شتى واش نییه‌ كه‌ ئێمه‌ پشتیوانیمان بۆ لایه‌نێكى سیاسیی هه‌بێت".

ئاماژه‌ى به‌په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیاو هه‌رێمى كوردستان كردوه‌و وتویه‌تى:"پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم‌و تورکیا لەئاستێکی باشدایەو یەک لەکارە باشەکانی حکومەتی هەرێمیش، ڕێکەوتن بوە لەسەر نەوت‌و بازرگانی لەگەڵ تورکیادا".

له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مریكا ئه‌و وه‌زیره‌ى توركمانه‌كان باسى كه‌ركوكیشى كردوه‌و ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌، "کەرکوک‌و دۆخی ئەوشارە هەستیاره‌، پێویسته‌ هه‌موو پێكهاته‌كان ڕەچاوی پێکەوە ژیان بکەن، چونكه‌ کەرکوک بەڕێکەوتنی هەمولایەک بەڕێوه‌به‌رن، له‌به‌رئه‌وه‌ى هیچ لایەنێک ناتوانێت بەتەنها بەسەر کەرکوکدا باڵادەست بێت".