تەندروستی جیهانی رەزامەندی لەسەر ڤاکسینی 'سپۆتنیک-V"ی رووسی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات

تەندروستی

11/01/2021‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرگی گلاگۆلێڤ ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لەکۆتایی ئەم مانگە ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینی سپۆتانیک- V رووسی دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات.

بەقسەی ئەو بەرپرسە تەندرووستییەی رووسیا، رێکخراوی تەندوروستیی جیهانی لە سێیەکی کۆتایی مانگی کانوونی دووەم یەکەم کۆبوونەوەی راوێژکاری خۆی لەڕێگای ئۆنلاینەوە بەڕێوەدەبات تاوەکو رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینی سپۆتنیک-Vی رووسی بدات.

بەرپرسانی وەزارەتی تەندوروستیی رووسیا هەفتەی رابردوو رایانگەیاند کە لەچوارچێوەی هەڵمەتی کوتانی گشتگیر دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ، تائیستا ملیۆنێک هاوڵاتی رووسیایان بە ڤاکسینی سپۆتنیک-ڤی رووسی کوتاوە

لای خۆشییەوە ڤیکتۆر فیسینکۆ بریکاری وەزیری تەندرووستیی رووسیا رایگەیاندووە کە ڤاکسینی سپپتنیک-ڤی رووسی، کارایی و سەلامەتیی لەسەر تەندوروستیی ئەو کەسانەی پێیکوتراون دەرخستووە.

ڤاکسینی سپۆتنیک-ڤی لە لە 11ی مانگی ئابی ساڵی رابردوو، وەکو یەکەمین ڤاکسینی دژە کۆرۆنای جیهان لەلایەن مۆکسۆوە پەسندکرا، هەرچەندە رەخنەگران دەڵێن ڤاکسینەکە هەموو قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی بە تەواوی نەبڕیوە، بۆیە مەترسی لێ دەکرێت لە کۆتاییدا سەلامەت دەرنەچێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی