هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ده‌بێ واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ دیاریبكرێته‌وه‌

کوردستان

13/01/2021‌ 2549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێ واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاریبكرێته‌وه‌.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه‌و داواده‌كه‌ین پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێكاته‌وه‌".

 

پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، "وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی کردووە پۆلی 12 لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لەنێو هۆڵەکانی خوێندن دەست بە خوێندن بکەنەوە. هەرەوەها پێشنیازکراوە لە 1ی مانگی داهاتووەوە دەست بە خوێندن بکرێتەوە، ئەگەر ئەوەش پەسند نەکرا، ئەوا رۆژی 01-03-2021 بە تەواوی دەست بە پرۆسەی خوێندن بکرێتەوە".

پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی مه‌ترسی كۆرۆنا بین ئه‌وه‌ كۆتایی نایه‌ت".