شارپرێس:
وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌وه‌ڵامی ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی PYD رایگه‌یاند، پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهید و برینداریان داوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وته‌بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی وته‌كانی ئالدار خلیل ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی PYD دایه‌وه كه باسی لە دانوستاندنی نێوان ئەنەکەسە و PYD کردووه و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژی بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکی لەقەڵەم دابوو.
وته‌بێژێكه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ناوبراو باش دەزانێت و ئاگادارە کە قارەمانانی پێشمەرگەی ڕۆژ لە سەرەتای دروستبوونیانەوە تا ئەمڕۆ لە سەنگەری پێشەوەی پاراستنی خاکی کوردستاندا بوونە، لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە ده‌یان شەهید و برینداریان داوە و هیچ نیشتمانپەروەرێکی خاوەن ویژدان لەبیریان ناکات".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "ئەم جۆرە لێدوان و تۆمەتانه زیانگەیاندنە بە یەکڕیزی و مەرامی سەرەکی لێی تێکدانی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکانە، ئاشکراشە هەر کات باس لە بەکرێگیراوی دەکرێت، خەڵک یه‌كسه‌ر کێی بە بیر دێتەوە. کردەوە و مێژوو و ڕووداوەکان گەواهیی ئەوەن ئاخۆ کێ بەکرێگیراوی ئەم و ئەو بوو".