شارپرێس:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێرشده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكا و رایده‌گه‌یه‌نێت خۆی سه‌پاندووه و سوكایه‌تی به سه‌روه‌ری عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی به‌رگری له خاك و پیرۆزییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن بۆیان گرنگ نییه غه‌واره‌كان به خراپه باسیان بكه‌ن یان بیانخه‌نه لیستی سزاكانه‌وه، ئه‌وانه خراونه‌ته لیستی كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف له لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌له‌كه‌یان و ناویان له لیستی رزگاریخوازان و به‌رگریكاران له خاك و شكۆ له ناودارترین داستانی عێراقی هاوچه‌رخ تۆمار كراوه.
باسی له‌وه‌شكرد: "ئه‌مریكا خۆی به وه‌سی به‌سه‌ر جیهانه‌وه داناوه، بوێره له نه‌ریتی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتان و سوكایه‌تی له كه‌رامه‌تی گه‌له‌كانیان، به‌م دواییانه ناوی سه‌رۆك ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بی فدك مه‌حمه‌داوی خستووه‌ته لیستی سزاكانییه‌وه، بێگومان ئه‌وه پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراق و له‌به‌رچاونه‌گرتنی حكومه‌ت و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه.
وته‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌مریكا ئه‌بی فدك مه‌حمه‌داوی خستبووه لیستی تیرۆره‌وه، هاوكات سزای به‌سه‌ر فالح فه‌یازدا سه‌پاندبوو.
فه‌یاز ده‌ڵێت: "بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد و نه‌مویست هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی و كه‌سیی له باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌رمدا رابگه‌یه‌نم، ئه‌وه‌نده بۆ من به‌س بوو، كه پشتیوانی خه‌ڵكی حه‌شد بۆ من زۆر گرنگ بوو".