شارپرێس:
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر راگەیاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاری هه‌ولێر هێرشیان كرده سه‌ر سەروپێخانەیه‌ك و دەسڕێژی گوللـەیان کردبوو، دەستگیرکران و له‌ئێستادا له زینداندان.
له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاری هه‌ولێر هێرشیان كرده سه‌ر سەروپێخانەیه‌ك و دەسڕێژی گوللـەیان کردبوو، دەستگیرکران و له‌ئێستادا له زینداندان.
دوێنێ له شاری هه‌ولێر بەهۆی دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێوه كه به‌هۆی نەمانی خواردنی پاچە بووە دوو کەس برینداربوون و زیاتر له 50 گولله نرا به دوكانێكی پاچه‌وه، هاوكات زیانێکی زۆری دارایی لە لە ژمارەیەک خواردنگە و چایخانە و دوکانەکانی سەر شەقامی 30 مەتریی كه‌وت. ئەوانەی کە تەقەیان کردووە چوار کەس بوون دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕویشتوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سەروپێخانەکە کە زیانی بەرکەوتووە، ئێستا نۆژەن دەکرێتەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەست بە کار بکەنەوە.
له‌رووداوه‌كه‌ی دوێنێدا چوار کەس تەقەیان لە خواردنگەکەی کردووە بەو هۆیەوە دوو کەسی کە لەو خواردنگەیە کاریان دەکرد بە سوکی برینداربوون.