شارپرێس:
لیژنە پەرلەمانییەكه‌ی عێراق کە لەبارەی کێشەی زەویوزارەکانی کەرکووک پێكهێندرا، بانگهێشتی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت و دوو به‌رپرسی دیكه ده‌كات.
بڕیاره له‌دانیشتنی داهاتووی لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ کێشەی زەویوزارەکانی کەرکووک بانگهێشتی هه‌ریه‌كه له راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک به‌وه‌كاله‌ت و سەرۆکی دەستەی کێشەی موڵکدارێتی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بكات.
لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له قسه‌كانی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک بكات كه له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ده‌ڵێت "بەو لیژنە پەرلەمانییە بڵێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک سەرپێچی دەکات" ئه‌و قسانه‌ش توڕه‌یی لای ئه‌ندامانی لیژنه‌كه دروستكردووه.
لە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز و لە گوندی پەڵکانە له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بی سوننه‌ی ناوچه‌كه كێشه بۆ موڵكداریی زه‌وی و زاره‌كان دروستبووه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه.