شارپرێس:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و لەگەڵ ژمارەیەک لە نوسەران و نوخبەی شاری هەولێر کۆبونەته‌وە و بڕیاری پشتگیری دامەزراندنی ناوەندێکی رۆشنبیریانداوه کە ببێتە ماڵێک بۆ نوسەران.
له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: "لەگەڵ دەرباز کۆسرەت کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و حاجی مەسیفی و فەهمی بورهان لەگەڵ ژمارەیەک لە نوسەران و نوخبەی شاری هەولێر کۆبوینەوە، دەرفەتێک بوو بۆ دەربڕینی رێز و پێزانینمان".
باسی له‌وه‌شكردووه: "هەروەها، ئاڵوگۆڕێکی زۆر باشی بیروڕامان ئەنجامدا کە گەلێک بیرۆکە و سەرنج و تەنانەت رەخنەی بنیادنەریان ئاراستەکردین و ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان‌مان لە بەرامبەر کێشەکان و هەروەها لە بەرامبەر بە توێژی نوسەران و رۆشنبیران خستەڕوو".
میران محه‌مه‌د ده‌شڵێت: "دەمانەوێت و دەخوازین ئامادەگیەکی زیاترمان هەبێت لە پشتیوانی نوسەران و بەچەشنی مێژویی یەکێتی لە بواری ئەدەبیات و نوسیندا بەتایبەت بۆ نوسەرانی هەولێری پایتەخت تاوەکو بەهای فەرهەنگ و رۆشنبیریمان لەم هەلومەرجە نەخوازراوەدا بپارێزین، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پشتگیری دامەزراندنی ناوەندێکی رۆشنبیریماندا، کە ببێتە ماڵێک بۆ نوسەران و ئاوێزەیەک بێت بۆ رەنگینتر کردنی پێڕستی ئەدەبیاتی کوردی".