سەڵاح رەشید: مەلا مستەفا بڕواى بەحزبێک بووە کە تەنیا خۆى سەرۆک و بڕیاردەری بێت

ڤیدێۆ

19/01/2021‌ 2536 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرکردەیەکى پێشووی بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت کە مەلا مستەفا بڕواى بەحزبێک بووە کە خۆى سەرۆکایەتی بکات، بەدووریشى دەزانێت لەئێستادا شەڕی ناوخۆ بەشێوازى رابردوو لەنێوان هێزە سیاسییەکانى کوردستان رووبدات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس سەلاح رەشید کەسایەتى سیاسى و سەرکردەى پێشووى بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند" بڕواى بەحزب نەبووە ک بڕواشى پێیبوو بێت ئەوا برواى بەحزبێک بووە کە خۆى قیادەى بکات، کاتێک نەیارەکانى لەحزب جیادەبنەوە مەلا مستەفا بەپێچەوانەوە دەکەوێتە وەسفی حزب و دەستپێوەگرتنى".

ئاماژە بەوەش دەکات، بارزانى باوک بڕواى بەوە هەبووە کە یەک کەس لەحزبدا خاوەن بریار بێت ئەویش خۆى بێت، نەیویستوە کەس قسە لەقسەیدا بکات ئەندامانى حزب شتى شکلى بوون بڕیارو دەسەڵات تەنیا لەدەست خانەوادەى بەرزانیدا بووە.

ئەو سەرکردە سیاسیە بەدووری دەزانێت کە شەڕی ناو لەنێوان هێزە سیاسییەکانى ئێستا روو بدات بەو شێوە کلاسیکیەى جاران، بەڵام بەوتەى خۆی هەل و مەرجەکە گۆڕاوەو ئەو شەڕە بە فۆڕمێکی نوێ لەنێوانیاندا هەیە.

سەڵاح رەشید باس لەوە دەکات، ئەم هێزە سیاسیانەى ئێستا شەڕی سارد لەنێوانیاندا هەیە لەسەر دەسەڵاتى سیاسى و نفوزو پەیوندیەکان و دارایی، بۆیە ئاشتییەکى تۆکمەو پتەو لەئایندەیەکى نزیکدا لەبینى ئەم هێزانەدا بەدی ناکرێت.

دەقی چاوپێکەوتنەکەی سەڵاح رەشید: