شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگری توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هاوكاری به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌مه‌ترسییه‌كانی "تیرۆر" ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
خڵوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "سورن له‌سه‌ر كۆتایهێنان به‌تیرۆر له‌چوارچێوه‌ی هاوكاریی هه‌ولێرو به‌غدا".
وه‌زیری به‌رگری توركیا وتیشی:"له‌قۆناغی داهاتودا گۆڕانكاریی گرنگ له‌و ڕوه‌وه ده‌بیندرێت، لەنزیکیشەوە چاودێری دەرکردنی تیرۆریستان لەشنگال دەکەین".
پێشتر ڕۆژنامه‌ی "هه‌به‌رتورك" له‌ڕاپۆرتێكدا ورده‌كاریی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی توركیای بۆ به‌غداو هه‌ولێر ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"توركیا پێشنیازی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌شی خستوه‌ته به‌رده‌ست هه‌ولێرو به‌غدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌نۆ خاڵه‌وه هێرشبكرێته‌سه‌ر په‌كه‌كه".