شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، هێزه‌كانى دژه تیرۆرى عێراق له‌شارى كه‌ركوك، گه‌وره تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، له‌ناو شارى کەرکوک، هێزێکی دژە تیرۆری عێراق لەگەڕەکی کوردستان (فەیلەق) گه‌وره تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركردوه.
له‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، ئه‌و تیرۆریسته‌ى ده‌ستگیركراوه ناوى (خه‌تاب ئه‌بو زه‌هرا عێراقی)ه‌و پێشتر بەرپرسی بازگەکانی گروپى تیرۆریستى داعش بوه لەشاری کەرکوک.