شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كانى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى چوار كه‌س به‌ماده جیاوازه‌كانى هۆشبه‌ره‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئێرانیه‌ك له‌كاتى هاتنه ناوه‌وه‌یدا بۆ هه‌رێم حه‌بى هۆشبه‌رى له‌پێڵاوه‌كانیدا حه‌شاردابوو".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كانى هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كى بۆ شارپرێس نێردراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانى بنكه‌ى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران توانراوه ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر یه‌ك كیلۆو 20 گرام ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌جۆرى شیشه له‌بازگه‌ى جوندیان كه به‌شێوه‌یه‌كى تۆكمه له‌ناو پارچه (لباد ـ ئیزۆگام)دا حه‌شاردرابوو، سێ تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ڕۆژى 20ى ئه‌م مانگه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانى بنكه‌ى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له‌حاجى ئۆمه‌ران، كه‌سێكى ئێرانى كه بڕى 110 دانه حه‌بى هۆشبه‌رى له‌جۆرى ترامادۆڵ له‌ناو پێڵاوه‌كانى حه‌شاردابوو، له‌كاتى هاتنه ناوه‌وه‌ى بۆ هه‌رێم له‌سنورى حاجى ئۆمه‌ران توانرا ده‌ستگیربكرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه ((سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌گوێره‌ى ماده‌ى 14ى یاساى هۆشبه‌ر دراونه‌ته دادگاوو په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه)).