بەرپرسانی یەکێتی و پارتی داوای یەکریزی و یەکگرتویی دەکەن

کوردستان

01/02/2021‌ 1048 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەیادی 17 ساڵەی 1ی شوباتدا بەرپرسانی یەكێتی و پارتی داوای یەكگرتووی و یەكڕیزی دەكەن و كەسوكارێكی شەهیدی رووداوەكەش دەڵێت، پێویستە لایەنەكان بەخۆیاندابچنەوە. 

ئەمڕۆ لەیادكردنەوەی 17ی ساڵەی رووداوەكانی 1ی شوبات بەرپرسانی هەردوو حزب داوای یەكدەنگی و یەكڕیزی دەكەن و بەپێویستی دەزانن ناكۆكیەكان بەلاوەبنرێت. 

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ شارپرێس دەڵێت، پێویستە ناكۆكیەكان بەلاوە بنێن و دورلەوەی ناكۆكییەكان بكولێنینەوە. 


هاوكات چنار سەعد عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی پارتی بۆ شارپرێ دەڵێت، هیواداراین ئەمڕوداوانە زیاتر لایەنەكان لێك نزیك بكاتەوە و گرژی و ناكۆكییەكان نەمێنێت.