شارپرێس بۆ یه‌كه‌مجار ورده‌كارى پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له 30 ڕۆژاو زیادكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وت‌و داهاتى هه‌رێم ئاشكراده‌كات، پسپۆڕێكى دارایی نزیك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمیش زانیارى گرنگ له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك كه نابێت لێبڕینى موچه زیاتربێت له 80% موچه دابه‌شده‌كات‌و بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كه له‌ڕۆژى 24 یان 25ى هه‌موو مانگێك‌و تاوه‌كو یه‌ك هه‌فته موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكات.
ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ئه‌وله‌ویه‌ته
د.ئاراس خۆشناو پسپۆڕى دارایی له‌هه‌رێمى كوردستان‌و كه‌سى نزیك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ شارپرێس ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "له‌هه‌موو بژارده‌یه‌كدا ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ئه‌وله‌ویه‌ته‌و به‌بژارده‌یه‌كى باشیشى ده‌زانین، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌رى ڕێكنه‌كه‌وتن، ئه‌وا هه‌رێم ده‌كه‌وێته خۆیی‌و له‌ئێستاشه‌وه هه‌وڵه‌كان ده‌ستیان پێكردوه".
هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستناكات
پسپۆڕه داراییه‌كه پێیوایه، شیعه‌كان سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ى، نابێت‌و ناكرێت شتێك هه‌بێت به‌ناوى ئه‌وه‌ى مه‌له‌فى نه‌وت له‌ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بێت، ئه‌مه دوا بۆچون‌و بڕیارى شیعه توندڕه‌وه‌كانه‌و داوایانكردوه سه‌رجه‌م مه‌له‌فى نه‌وت بدرێته ده‌ست ئه‌وان، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمى كوردستان له‌زارى شانده‌كه‌ى به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه ئاشكراكراوه هیچ كات هه‌رێم مه‌له‌فى نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا ناكات.
پێشتر هه‌رێم زانیارى هه‌بوه..
د. ئاراس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشئه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم هیچ سه‌ردانێك ئه‌نجامبدات، حكومه‌تى هه‌رێم زانیارى هه‌بوه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق‌و به‌تایبه‌ت توندڕه‌وه‌كان، ئاماده‌ى ڕێكه‌وتن نین ئه‌گه‌ربێت‌و حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م مه‌له‌فى نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا نه‌كات، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ناچاربوه كه شانده‌كه‌ى بنێرێته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوى خه‌ڵكى خۆى ڕون بكاته‌وه له‌وه‌ى هه‌رێم هیچ خه‌تایه‌كى نییه.
له‌ئه‌گه‌رى ڕێكنه‌كه‌وتن هه‌رێم چى ده‌كات؟
به‌وته‌ى د.ئاراس خۆشناو، "له‌ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند هه‌وڵێكى ده‌ستپێكردوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌مساڵدا هه‌رێمى كوردستان ببێته خاوه‌نى بودجه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیی‌و له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌وڵى زیادكردنى داهاتى داوه‌و خودى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌وردى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان كردوه‌و چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ئاراسته كردوه كه به‌زوترینكات جێبه‌جێیان بكات".
موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چۆن‌و به‌چ میكانیزمێك ده‌درێت؟
به‌وته‌ى ئه‌و، به‌رنامه‌ى حكومه‌ت بۆ چوار به‌شى سه‌ره‌كى دابه‌شده‌بێت له‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا، "ئه‌وله‌ویه‌ت دیاره بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانه، دواتر به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى وڵات‌و پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت‌و دواتریش خه‌رجیه‌كان‌و حاڵه‌ته تایبه‌ته‌كان".
له‌و ڕوه‌وه زانیارى زیاترى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد‌و وتى:"بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه له75%ى كۆى داهاتى هه‌رێمى كوردستان هه‌رچه‌ند بێت، بۆ موچه ده‌بێت، جا ئه‌وه به‌شى 100%ى موچه ده‌كات یان یان له 80% یان 70%، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت ئه‌وه‌یه له 80% زیاتر نه‌بێت، واته لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌موو بارودۆخێكدا له‌و ڕێژه‌یه زیاتر نابێت".
به‌وته‌ى خۆشناو، "له‌ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا به‌ته‌واوى ده‌ستیان له‌یه‌ك بۆوه‌و نه‌گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن، حكومه‌ت بڕیاریداوه، له‌كۆتایی هه‌ر مانگێكدا بڕى ئه‌و داهاته‌ى ده‌ستیكه‌وتوه به‌نه‌وت‌و ناوخۆ‌و خاڵه سنوریه‌كان، بۆ ڕاى گشتى ئاشكرابكات‌و دواتر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ دابه‌شبكات".
ئێستا هه‌رێم چه‌ند نه‌وت هه‌نارده ده‌كات؟
وه‌كو د.ئاراس ئاشكرایكرد، هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستادا 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه ده‌كات‌و نرخى نه‌وتیش هه‌رچى ده‌چێت به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ى زیاتر ده‌چێت، به‌ڵام دوو كێشه‌مان هه‌یه له‌كوردستان، یه‌كه‌میان كه‌مى نرخى فرۆشتنى نه‌وته كه ئێمه به‌كه‌متر ده‌یفرۆشین، دوه‌میش بڕى تێچونى ده‌رهێنان‌و هاوكات ڕێژه‌ى پاره‌ى كۆمپانیاكانیش زۆره.
وتیشى:"بۆ ئه‌وه‌ش مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى ڕاسپاردوه بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر ئه‌و دوو كێشه‌یه بكات له‌سێ ڕوه‌وه، یه‌كه‌میان، كارى به‌په‌له بكرێت له‌سه‌ر زیادكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جیهان ئیتر به‌هه‌ر شێوازێكه، چونكه ئێستا 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت ڕۆژانه، هه‌وڵه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بگه‌یه‌نرێته 550 هه‌زار به‌رمیل‌و زیاتریش دوه‌م به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، سێیه‌میش كێشه‌ى گرێبه‌سته‌كان".
سه‌باره‌ت به‌خاڵى سێیه‌م وتى:"كێشه‌یه‌ك له‌مه‌دا هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندیه‌كى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌هه‌رێم پێشوه‌خته بڕه پاره‌یه‌كیان داوه‌ته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵده‌درێت دانیشتن‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت تاوه‌كو ڕه‌زامه‌ندى نیشانبده‌ن به‌وه‌ى نرخى تێچونى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌م بكه‌نه‌وه بۆماوه‌یه‌كى دیاریكراو، ئه‌مه‌ش كارێكى زۆر قورس نییه".
داهاتى ئێستاى نه‌وت چه‌نده‌و هه‌وڵده‌درێت بۆ چه‌ند به‌رزبكرێته‌وه؟
له‌به‌شێكى دیكه‌ى قسه‌كانیدا د.ئاراس باسى له‌وه‌كرد، داهاتى نه‌وتى هه‌رێم مانگانه 300 ملیۆن دۆلاره، به‌كۆى گشتى له60% داهاتى هه‌رێم مانگانه ئێستا له‌هه‌رێم هى نه‌وته، هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزبكرێته‌وه بۆ 400 ملیۆن دۆلار‌و زیاتریش، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بوو، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان به‌م نرخه‌ى ئێستاى دۆلار، داهاتى مانگانه‌ى ده‌گاته زیاتر له600 ملیار دینار ته‌نها له‌نه‌وت.
باسى له‌داهاتى ناوخۆى هه‌رێم كرد‌و ئاشكرایكرد، "داهاتى ناوخۆ له‌ئێستادا 137 ملیۆن دۆلاره، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزبكرێته‌وه بۆ 200 ملیار دینارى مانگانه، بۆ موچه‌ش 893 ملیار دینارى مانگانه‌مان پێویسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ته‌مویلى له80% بێت موچه، ئه‌وا پێویستمان به750 ملیار دینار ده‌بێت واته به‌لێبڕینه‌وه موچه بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵى كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یه، داهاتى مانگانه به‌گشتى بگه‌یه‌نرێته زیاتر له‌ترلیۆنێك دینارى مانگانه".
دۆخى دارایی هه‌رێم ئه‌مساڵ چۆن ده‌بێت؟
به‌بۆچونى د.ئاراس خۆشناو، بارودۆخى دارایی ساڵى 2021 له‌هه‌موو دونیا باش نابێت، "به‌ڵام دڵنیام بارودۆخى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌مساڵدا واته له2021 زۆر باشترده‌بێت له2020و هه‌نگاوه‌كانیش ئومێد به‌خشن، لێره به‌دواوه هه‌موو ڕۆژێكى 24 یان 25ى مانگێك له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت‌و له‌ماوه‌ى ته‌نها حه‌وت ڕۆژدا موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تیه‌كان‌و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت".
ش.هـ