شارپرێس:
شانەی قەیرانەکانی کەرکوك لەکۆبونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەسەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا، په‌یامنێرى شارپرێس له‌كه‌ركوكه‌وه زانیارى ده‌ستكه‌وتوه، بۆ ماوه‌ى پێنج ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌وشاره ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى په‌یامنێرى شارپرێس له‌شارى كه‌ركوكه‌وه، شانەی قەیرانەکانی کەرکوك لەکۆبونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەسەر ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.
په‌یامنێرمان زانیارى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "بڕیاروایه کاتژمێر 8ی ئێواره‌ى سبەینێ پێنجشه‌ممه 18ی شوبات، قەدەغەی هاتوچۆ دەستپێبکات‌و تا کاتژمێر 5ی بەیانی ڕۆژی دوشەممە به‌رده‌وامبێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق دوێنێ ئاشكرایكرد، له‌چه‌ند شارێكى عێراق كۆرۆناى گۆڕاو تۆماركراوه‌و چه‌ند منداڵێكیش توشى ئه‌و ڤایرۆسه بون.