ئەگەر بەقژی تەڕەوە بخەویت چیت بەسەردا دێت؟

تەندروستی

19/02/2021‌ 600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشێکی زۆری خەڵک کاتێک ئێواران یان شەوانە قژیان دەشۆن راستەوخۆ دوای ئەوە دەچنە سەر جێگای خەوتنەکانیان، بێئەوەی لەوەدا بیر لە زیان و ئاکامە خراپەکانی ئەو کارە بکەنەوە، کە پێگەی"بینک ڤیلا" باسی لە دیاترین زیانەکانی باسکردووە:

1- گەشەکردنی کەڕووەکان
قژی تەڕ وادەکات ئاوەکە بۆ سەر سەرینەکە بگوازرێتەوە، بەوجۆرە ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی کەڕووە زیانبەخشەکان لەقژدا درووستدەکات.
2- درووستکردنی سەرئێشە
لەبەرئەوەی مرۆڤ لەکاتی خەوتندا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە، بۆیە کاتێک جەستە گەرمە و بەڵام قژ تەڕ و ساردە، ئەمە وادەکات سەرئێشە درووست ببێت.
3- وەرینی قژ
هێشتنەوەی قژ بەتەڕی بۆماوەیەکی دوورودرێژ وادەکات چینی دەرەوەی قژ زیانی بەربکەوێت، کە ئەمە کاریگەری دەبێت لەسەر وەرینی مووەکان.
4- کڕێژ
بەقژی تەڕەوە خەوتن بەشێوەیەکی گەورە کاریگەریی هەیە لەسەر درووستبوونی کڕێژ ، بەشێوەیەک دواتر چارەسەرکردنی کڕێژەکە قورس دەبێت.
ئامادەکردن : ئاکۆ ئاڵی