شارپرێس:
مه‌حمود سه‌نگاوى وازهێنانى له‌هه‌موو پۆستێك له‌ناو یه‌كێتى ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌ڵێت:"حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم"، ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه ڕه‌خنه‌ى له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هه‌بێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستى بوو".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، مه‌حمود سه‌نگاوى وتى:"ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستیه، هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئه‌وه دژى هه‌موو كورده‌و نابێت له‌سه‌ر لایه‌نێك حساب بكرێت نه یه‌كێتى‌و نه پارتیش".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان ببێت وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیش مه‌حمود سه‌نگاوى جه‌ختیكرده‌وه، په‌یوه‌ندیمان باشه‌و خراپ نییه.
له‌باره‌ى سزادانى پێنج چالاكوان‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ى بادینانیشه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوى وتى:"هیوادارم ئه‌و دادوه‌رانه‌ى سزا ده‌رده‌كه‌ن، ویژدانیان هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غداش سه‌نگاوى ئاشكرایكرد، "هیوادارین ڕێكه‌ون، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وه ڕوبدات‌و من ڕه‌شبینم".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "له‌ناو یه‌كێتیدا واز له‌هه‌موو شت هێناوه‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم‌و حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌و قسه زۆر ده‌كه‌م".
ش.هـ